AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٣٠ ١١:٥٠

یاسای باشترکردنی بژێوی پەرەستاران جێبەجێ دەکرێت؛

فەرمانی ڕێبەری ئێران بۆ دامەزراندنی 30 هەزار پەرەستاری دیکە

فەرمانی ڕێبەری ئێران بۆ دامەزراندنی 30 هەزار پەرەستاری دیکە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە دەبێ یاسای پێناسە کردنی خزمەتی پەرەستارەکان کە لە بەرژەوەندی ئەو چینەیە، جێبەجێ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەب و ڕۆژی پەرەستار ، لێدوانێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنییان دا.

ڕێبەری ئێران لە سەرەتاوە سەرەخۆشی لە بنەماڵای ئەو پەرەستار و کادیرانەی دەرمان کرد کە بە هۆی کۆڕۆناوە لەم دواییانەدا گیانیان لە دەستداوە.وتیشیان : ئێستا زیاتر لە جاران، پەرەستارەکان لای خەڵک خۆشەویست و خاوەن شەرەف و شانازین.

ئایەتوڵلا خامنەیی بە ئاماژە بە ماندوویی و هەوڵ و تەقالای زۆری پەرەستاران و کادیرەکانی دەرمان لە ماوەی سەرهەڵدانی کۆڕۆنا ڕایانگەیاند کە پەرەستارەکان کارێکی گەورە و سەرەنجڕاکێشیان کرد و حەماسەتیان خولقاند.

ئەوەشیان وت کە دەبێ بە زووترین کات پەسەند کراوی دامەزراندنی 30 هەزار پەرەستاری نوێ دابمەزرێت و گەڵاڵەی پێناسە کردنی خزمەتەکانی پەرەستاران کە زۆر لە بەرژەوەندییانە جێبەجێ بکرێت.

News ID 35269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha