بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیدار لە گەڵ ئەندامانی لیژنەی یادەوەری ساڵوەگەڕی شەهید سەردار سولەیمانی رایانگەیاند: سەردار سولەیمانی قارەمانی گەلی ئێران و قارەمانی ئوممەتی ئیسلامە.
جەختیشیان کرد کە یەکەم زلـلەی توند لە ئەمریکا رێوڕەسمی ملیۆنیی ئەسپاردەکردن و بەرێکرانی تەرمی شەهیدان بوو لە ئێران و عێراق بەڵام زلـلەی توندتر زاڵ بوونی نەرم ئامێری لە سەر هەیمەنە و هەژموونیی پووچی چەوسێنەریی و دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکەیە، هەڵبەت فەرماندەران و بکوژەکانی سەردار سولەیمانی دەبێ تۆڵەیان لێبکرێتەوە و لە کاتی خۆیدا، بێ گومان ئەم تۆڵەیە دەکەینەوە.
ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە شەهید سولەیمانی هەم لە کاتی ژیاندا و هەم بە شەهادەتی خۆی ئیستکباری شکست دا، زیادیان کرد: سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: 7 ترلیۆن دۆلارمان لە ناوچەکە خەرج کرد بەڵام هیچمان وەدەست نەهێنا و لە کۆتاییدا ناچار بووین لە ترایکیی شەودا بڕۆینە بنکەیەکی سەربازی. هەموو جیهان دەزانن کە ئەمریکا نەگەیشتە ئامانجەکانی خۆی لە سووریا و عێراق.
دوایین ڕاسپاردەیی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکا بوو و وتیان لەبری ئەوەی فوکووسمان لە سەر نەهێشتنی گەمارۆکان بێت، دەبێ هەموو هەوڵێک بدەین لە ناوخۆدا گەمارۆکان پووچەڵ کەینەوە.
بۆچوونی ئێوە