AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٠ ١٦:٤١

خۆی بۆ پاڵەوانیی ئاسیا ئامادە دەکات;

بانگهێشتی تازەلاوێکی کوردستان بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران

بانگهێشتی تازەلاوێکی کوردستان بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران

بەرپرسی گشتی وەرزش و گەنجانی کوردستان ڕایگەیاند: سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی تازەلاوانی ئێران، یادگاری ڕوستەمی خەڵکی مەریوانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد خەولایی زیادی کرد: یاریزانە بانگهێشت کراوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەز  لە ئاکادیمیای نەتەوەیی تۆپی پێ لە تاران ئامادە بوون.

ناوبراو وتیشی: بانگهێشت کراوەکان بۆ ئەو ئوردووە خۆیان بۆ کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا و جیهان ئامادە دەکەن.

News ID 35150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha