بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، عه‌قیدێكی لیوای 128ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ عه‌قید هه‌مزه محه‌مه‌د له لیوای 128ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن له‌قه‌زای دوكان، چوه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام به‌روداوێكی نادیار به‌رد به‌ر سه‌ری كه‌وتوه و نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه كراوه‌ته ئامانج، به‌هۆی سه‌ختی برینهكهیشهوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا ته‌رمی عه‌قید هه‌مزه محه‌مه‌د ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له قه‌زای دوكان، له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی قه‌زاكه.

پلەدارێکی باڵای هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دوکان کوژرا.
News Code 35136
بۆچوونی ئێوە