بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد کەنانی ئەندامی فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە وتی: بەبۆنەی هەبوونی پارتی کوردی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان وەکوو پارتی و یەکێتی، دەوڵەتی ناوەندی ناتوانێت هێزی سەربازی بنێرێتە هەرێمی کوردستان. چونکوو پارتەکان، ئەو کارە وەکوو دەستێوەردان لە کاروباری خۆیان دەزانن.
کەنانی زیادی کرد: هەرێمی کوردستان، هێزی ئاسایش و پێشمەرگری هەیە و دەوڵەتی هەولێر پێی وایە کە ئەو هێزانە دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی سادقوون لە کۆتاییدا جەختی کرد: دەوڵەتی هەرێم بەهۆی پێبەند نەبوون بە ڕادەست کردنی داهاتی نەوت و سنوورەکان، بەرپرسی نەبوونی بودجەی ئەو هەرێمە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیشە.
بۆچوونی ئێوە