AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٦ ١١:٣٦

هوشیار زێباری:

نەوتی هەرێمی کوردستان نادرێتە ئیسرائیل/ زانیاری لە سەر ڕێککەوتنی 50 ساڵە

نەوتی هەرێمی کوردستان نادرێتە ئیسرائیل/ زانیاری لە سەر ڕێککەوتنی 50 ساڵە

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەندێک زانیاری نوێی لەسەر ڕێککەوتنی 50 ساڵەی نەوت ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زێباری لە دیدارێکدا لە کەناڵی ئای نیوز وتی: ": هەموو لایەنە كوردییەكان زانیاریان لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەیە، هەرکەس بڵێت وانییە ڕاست ناکات."   

وتیشی: "ڕێککەوتنەکە تەشویشی خراوەتەسەر، بۆرییەكە رێككەوتنی لەسەر كراوە، وردەكاریتری زۆر هەن، هەناردەی نەوت دەچێت بۆ بانكێكی توركی، ئەوان مافی خۆیان هەڵدەگرن لەو وەبەرهێنانە."  

زێباری ئاماژەی بەوەشكردووە کە "نەوتی هەرێم ناچێت بۆ ئیسرائیل، كۆمپانیا دەیكڕن و بەكێی دەدەن پەیوەندی بە ئێمەوە نییە." 

News ID 35064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha