ڕێککەوتنی ناڤۆکی دووبارە دانوستانی لەسەر ناکرێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوو ساڵ لەسەر گفتوگۆ کراوە کەواتە هیچکات لەسەری دانوستان و گفتوگۆ ناکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: سەبارەت بە گۆڕینی دەوڵەت لە ئەمریکا و ئەگەری زیندووبوونەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و لە نەتەوەیەکگرتووەکان نەچووەتە دەرەوە. ئەمریکا وەکوو ئەندامێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ بە پێی مادەی ٢٥ ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێبەندی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش بێت.

زەریف جەختی کرد کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوو ساڵ لەسەری دانوستان کراوە کەواتە هیچکات دانوستانی لەسەر ناکرێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە پەسەند کراوی ئەم دواییەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وتی: ئەگەرچی دەوڵەت لەسەر ئەو پەسەندکراوە نەبوو، بەڵام هەوڵی تیرۆریستی دژی زانایەکی بەناوبانگی ئێمە خەڵکی ئێرانی زۆر هەستیار کردووەتەوە.

زەریف هەروەها لەو بارەوە وتی کە ئەگەری هەیە کە ئێمە ئەوەمان لا خۆش نەبێت بەڵام بە پێی ڕەوتی دیمۆکراتیک کاتێک شتێک بووە یاسا، ئەبێ بەڕێوە بچێت. ئاڵبەت ئەو یاسایە بۆ هاندانی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانیانە.

News Code 35037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =