گفتوگۆی وەفدێکی دەوڵەتی عێراق و بەرپرسانی شنگال سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لەگەڵ وەفدێک لە خەڵکی شەنگال لەسەر زیاد کردنەوەی هەولە ئەمنییەکان و هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شارە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، نووسینگەی ڕاوێژکاری نەتەوەیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەعرەجی لە ئەو دیدارە لەگەڵ وەفدێک لە خەڵکی شەنگال دیداری کرد و سەربارەت بە دۆخی ئەمنی ئەو شارە و خێرا کردنەوەی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدەکەیان و هەروەها بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی شەنگال لە خێراترین کات گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەو بەیاننامە، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی عێراق هەروەها وتی: تا کاتی کۆتایی هاتنی پەروەردەی هێزە خۆبەخشەکانی شەنگال، سوپای عێراق یاسا لە ئەو شارە بەڕێوە دەبات و یەکمایەتی بە دەوڵەت، بەدی هاتنی سەقامگیری ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی لە شەنگال و شارەکانی عێراقە.

News Code 34953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =