بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەوان هیچ گرفتێکیان لەگەڵ رەوانەکردنی هێزە فیدراڵییەکان بۆ قەزای شەنگال نییە ، لەبەرئەوەی ئەوە بەبابەتێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە و هیچ کاریگەریشی لەسەر بوونی ئەوان لە ناوچەکەدا نابێت.
کاوە شێخ مووس ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاندووە کە رەوانەکردنی هێزە فیدراڵییەکان بۆ قەزای شەنگال بابەتێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە و ئەوان دژی ناوەستنەوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بوونی ئەوان لەناوچەکەدا نابێت، لەبەرئەوەی هێزەکانی ئەوان لەسەر سنووری عێراق و تورکیان و چالاکییەکانیان لە قووڵایی خاکی تورکیادا ئەنجام دەدەن.
شێخ مووس لەبەشێکی لێدوانەکەیدا جەختیکردوەتەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ هێزێکی عێراقی لەشەنگال بە ئامانج ناگرێت، بەتایبەت ئەگەر بێت و ئەو هێزە لەپێکهاتەی ئێزیدی دەڤەرەکە پێکهاتبێت، ناردنی هێزی فیدراڵیش بۆ قەزای شەنگال بابەتێکی ناوخۆییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بوونی ئەوان نابێت.
شێخ مووس دڵنیاشییشداوە لەوەی بەهیچ جۆرێک بەیەکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پەکەکە و ئەو هێزانەدا درووست نابێت کە ئەرکی پاراستنی ئەمنییەتی قەزای شەنگال لەئەستۆ دەگرن.
بۆچوونی ئێوە