AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٥ ٢٣:١٠

ژنە سیخوڕەکە ئازاد کرا;

گۆڕینەوەی سیخوڕێکی ئیسرائیلی لە گەڵ سێ بازرگانی ئێرانی

گۆڕینەوەی سیخوڕێکی ئیسرائیلی لە گەڵ سێ بازرگانی ئێرانی

چالاکیکی بواری ئابووری و دوو هاووڵاتی ئێرانی کە بە تۆمەتی بێ بنەما لە دەرەوەی ئێران دەستبەسەر کرابوون, لە گەڵ سیخوڕێکی ئیسرائیلدا گۆڕدرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ژنێکی ۳۱ ساڵە کە دوو ساڵ لەمەوپێش لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێسرائیل دەستگیر کرا بوو,  ئازاد کرا.

لە بری ئازار کردنی ئەو سیخوڕە سێ بازرگانی ئێرانی گەڕێندرانەوە ئێران.

کایلی مور گیلبێرت هاووڵاتی ئۆسترالیایی - بریتانیاییە کە دوو ساڵ لەمەوپێش ئێران بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیری کردبوو.

کایلی مور گیلبێرت پێشتر دانی بە تاوانەکەیدا نابوو.

News ID 34937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha