ئێران بەوپەڕی هێز وتواناوە بەرگری لە ئاسایشی سووریا دەکات

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئێران وەکوو ڕابردوو بەوپەڕی هێز و تواناوە بەرگری لە سووریا و ئاسایشی ئەو وڵاتە گرینگە لە ناوچەکە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گیر پترسۆن نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو هەوڵانەی کە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی، سەروەریی نەتەوەیی و گەڕانەوەی ئاسایشی سەقامگیری بۆ سووریا دەدرێت، پێشوازی دەکات.

ناوبراو وتیشی: ئێران وەکوو ڕابردوو بە هێزەوە لە سووریا و ئاسایشی ئەو وڵاتە گرینگە لە ناوچەکە بەرگری دەکات.

تاران هەر لە سەر هەوڵە سازێنەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یارمەتیدانی سووریا پاڵپشتی و لەسەر ناوبژیوانی بێ لایەنانە لە بەرانبەر سووریا جەخت دەکات.

پێتێرسۆنیش لە ئەو دیدارە وێڕای دەسخۆشی لە هەولە سازێنەرەکانی ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا، بە ئاماژە بە پاڵپشتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئێران بۆ گەڕانەوەی کۆچبەر و ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان وتی: ئێمە ئەبێ لە پرسی سووریا، دۆخی مافی مرۆڤ و ئاواوەکان زۆر جیدی بگرین.

News Code 34904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =