ئەمریکا بەری بوونی عێراق لە گەمارۆکانی ئێرانی درێژ کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژ کردنەوەی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆی هاوردە کردنی کارەبا لە ئێرانەوەی بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن پۆست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە پێی ڕوانگەی مایک پەمپێئۆ بەری کردنی عێراق لە کڕینی کارەبا لە ئێرانی بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

لە حاڵەتی ئاسایی بەری کردنەکان ١٢٠ ڕۆژەیە و ئیزن دەداتە بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامی چالاکییەکانی سیستەمی گەیاندنی کارەبای عێراق بڕیار بدەن بەڵام ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی زیاترین گوشار لەسەر ئێران ئەو ماوەیەی لە هاوینی ڕابردوو بۆ ٦٠ ڕۆژ کەم کردەوە.

بە پێێ نووسراوی واشنتۆن پۆست، دەوڵەتی ئەمریکا لە بەری کردن لە گەمارۆکان و بردنە دەرەوەی باڵوێزخانە وەکوو کارتی گوشار لە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەڵک وەردەگرێت.

News Code 34881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha