نیگەرانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە شەڕی پەکەکە و پارتی و هێرشەکانی تورکیا

زۆربەی خەڵکی سڤیلی کورد لە هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی تووڕەیی لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، لە توند بوونەوەی شەڕی نێوان پارتی و پەکەکە نیگەرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی میدڵ ئیست ئای سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییەی نێوان پارتی و پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ پارێزگای دهۆک نووسی: ئەو بابەتە شەڕی ناوخۆیی ٢٥ ساڵ لەمەوپێشی کوردەکان دەهێنێتەوە بیر کە بووە هۆی کوژرانی هەزار کەس.

دانیشتووانی ئەو ناوچە بە ئەو گۆڤارە ئەلکترۆنییە وتوویانە کە بە هۆی ئاڵۆزی و شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی، ناتوانن بە شێوەی ئاسایی هاتوچۆ بکەن و پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

ئالند ئەمیر، ئەندامی پارتی و بەرپرسی ناوچەی چەمانکێ بە میدڵ ئیست ئای وتووە: ئێمە خوازیاری شەڕ نین. ئێمە دەرەتانی ئەوەمان هەبوو کە شەڕ بکەین بەڵام بڕیارمان دا کە شەڕ نەکەین.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە پەکەکە داوا لە خەڵکی سڤیل دەکات کە ناوچەکە بەجێ بهێڵن تا هاتوچۆی خۆیان ئاسانتر بێت.

لەلایەکی تریشەوە زاگرۆس هیوا، یەکێک لە وتەبێژەکانی پەکەکەش سەبارەت بە هەوڵی ئەو هێزانە لە بەرانبەر هێزی پێشمەرگە لە ناوچە چەمانکێ بە میدڵ ئیست ئای وت: هێزەکانی ئێمە بەس لە بەرانبەر هەوڵی هێزەکانی پارتی وەستانەوە و پەکەکە خوازیاری شەڕ نییە بەڵام لە دەستکەوتەکانی خۆی لە ناوچەکە بەرگری دەکات.

News Code 34846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =