دیداری ئەنەکەسە لەگەڵ تورکیا و پارتی  بۆ کوردی سووریا بێ کەڵکە

ساڵح موسلێم لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە دیداری ئەم دواییەی وەفدی ئەنەکەسە لەگەڵ وەفدی تورکیا و پارتی، ئەو دیدارەی پێچەوانەی ڕەوتی دانوستانی کوردەکانی سووریا لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی سووریا(پەیەدە) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دانوستانەکانی کوردی سووریا لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتی نیشتمانی کورد وتی: ئەو دانوستانە دەمێکە کە ڕاگیراوە. لێژنەی ئەمریکی کە وەکوو ناوبژیوان لە ئەو دانوستانە بەشداری دەکرد، گۆڕدراوە و لێژنەی نوێ هێشتا نەهاتووەتە ناوچەکە.

ناوبراو وتیشی: وەفدێک لەلایەن ئەنەکەسەوە چووەتە هەرێمی کوردستان. هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی لێژنەی ئەمریکی و ئەنەکەسە دانوستانەکە درێژە دەدەین.

ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی سووریا سەبارەت بە دیداری وەفدی ئەنەکەسە لەگەڵ وەفدێک لە تورکیا و پارتی وتی: دیداری ئەنەکەسە لەگەڵ تورکیا و پارتی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی نایێتە ئەژمار. ئەو دانوستانە بۆ یەکەم جار نییە کە ئەنجام دەبێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە هیوادارین  ئەنەکەسە لە بری ئەوەی کە لە دەرەوە بڕیاری بۆ بدرێت، خۆیان بڕیاردەر بن. ئێمە وەکوو پەیەدە ئەوەی لەو دانوستانە پێمان بکرێت، دەیکەین. بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش قبووڵ دەکەین. داخوازی ئێمە پارێزەری لە دەستکەوتەکانە نەک لەناوبردنیان.

News Code 34812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha