ئەمریکا بەدوای نائەمن کردنی کردنی درێژخایەنی ناوچەکەوەیە

وەزیری بەرگری وتی: هەڵسوکەوتی زلهێزەکان و لە سەروویانەوە شەیتانی گەورە ئەمریکا نیشانی دا گەڵاڵەی درێژخایەنی بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە داڕشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیەی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە دیدار لەگەڵ جومعە عەناد سەعدوون وەزیری بەرگری کۆماری عێراق بە بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدانی بەرەی بەرخۆدان بەتایبەتی شەهیدان قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی مەهەندیس وتی: ئەو دوو فەرماندە مافی گەورەیان لە گەردنی نەتەوەکانی ئێران و عێراق و ناوچەکە و مرۆڤایەتیەوە هەیە.

ئەمیر حاتەمی بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ عێراق ئاسایشی باشتری لەچاو ڕابردوو هەیە، وتی: لە ڕەوتی سیاسی و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و یەکپارچەیی خاکی براکانمان بەردەوام پاڵپشتی دەکەین.

وەزیری بەرگەی کۆماری ئیسلامی وتی: نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە تایبەتی ساڵان و دەیەکانی ڕابردوو نەبووە، بەڵکوو ئەو دۆخە بەداخەوە لە سەدەکانی ڕابردوو هەر بووە و بە هۆی دەستێوەردانی بیانیەکان و زلهێزەکان بووە و ئەمڕۆکە دۆخی زۆر هەستیار و دژوار تێدەپەڕێنێت.

ناوبراو وتی: هەڵسوکەوتی زلهێزەکان و لە سەروویانەوە شەیتانی گەورە، ئەمریکا نیشانی دا گەڵاڵەی درێژخایەنی بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە داڕشتووە.

News Code 34809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =