بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 461 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 40 هەزار و 582 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11737 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 738 هەزار و 322 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 546 هەزار و 642 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
بۆچوونی ئێوە