بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، كاتژمێر 2:15ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز شارى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند، كه ده‌نگ و له‌رینه‌وه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك بوو، ته‌واوى دانیشتوانى شاره‌كه هه‌ستیان پێكرد و ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى هاووڵاتیان دروستكرد.
له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌ى سلێمانى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو بومه‌له‌رزه شارى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاندوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌رچى تائێستا ورده‌كارییه‌كه‌یمان له‌داتا سه‌نته‌ر وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانین بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌كه‌میان به‌هێز بوه‌و گوڕه‌كه‌ى (4.6)و دوه‌میش (3.5) بوه به‌پله‌ى ڕێشخته‌ر.
Your Comment