بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئازاد هەورامی، سەرۆکی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی، کە بە نەخۆشە کۆرۆناییەکان تەرخان کراوە، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە تا ئێستا، سەدا ٩٠ ی کادیری پزیشکی و دەرمانی ئەو نەخۆشخانە تووشی کۆرۆنا بوون.
ناوبراو زیادی کرد: هەموو ئەو پزیشک و فەرمانبەرانە کە لە ئەو نەخۆشخانە تووشی کۆرۆنا هاتوون، چاک بوونەتەوە و هیچیان تیانەچووە.
شیاوی ئاماژەیە کە تا ئێستا ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٦ هەزار و ٢٥ حاڵەت بەرز بووەتەوە کە ٤٢ هەزار و ٨٠٩ کەسیان چاک بووەتەوە و ٢ هەزار و ٤٥٥ کەسیشیان گیانی لەدەست داوە.
Your Comment