بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی ئێف پی، بە پێی دوو لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژی ڕابردوو بڵاو بووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ڕێژەی ئاو لە گۆی مانگ زیاتر لە ئەوەیە کە بیری لێ دەکرایەوە.
تا دە ساڵ لەمەوپێش وا بیر دەکرایەوە کە مانگ بەتواوەتی وشکە. لە ئەو کاتەدا کۆمەڵێک توێژنیەوە نیشانی دا لە ژیر جەمسەرەکانی مانگ کە لە سێبەردان، نیشانەگەلێک کە سەهۆڵ هەیە.
بەڵام بە گوێرەی دوو توێژنیەوەی نوێ کە لە گۆڤاری نیچێر ئاسترۆنۆمی بڵاو بووەتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە ئاو بە شێوەی بەربڵاو لە گۆی مانگ هەیە و هەروەها پشت ڕاست کراوەتەوە کە دەستخستنی ئاو لە ناوچەگەلێک لە ئاستی مانگ کە هەتاو لێی دەدات، زیاترە.
ئەگەری بتوانرێت ئاو لە گۆی مانگ هەڵبکۆڵدرێت، ئەو کەشپێوانە کە دەچنە ئەو گۆیە دەتوانن هەر لەوێ ئاوی پێویستیان دەست بخەن. ئەوان تەنانەت دەتوانن بە دابەش کردنی مولوکوولی ئاو سووتەمەنی مووشەکیش بەرهەم بهێنن.
بۆچوونی ئێوە