ئێران گۆڕینی ژێئۆپۆلوتیکی سنوورەکان لە ناوچەکە قبووڵ ناکات

فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران جەختی کرد کە یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئێران گرینگە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران لە سەردان کردنی سنوورەکانی باکووی ڕۆژاوای ئێران وتی: بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی وڵات تەعاروفمان لە گەڵ کەس نییە و بە بڕشتین.

 ئەوەشی وت کە چەندین جار هۆشداریمان بە دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنستان داوە کە قبووڵی ناکەین ئاسایشی خەڵکی سنووری ئێمە تێک بدەن.

 سەبارەت بە بەهێز کردنەوەی ڕێوشوێنی بەرگرانەی ئەمنیەتیی لە سنووری هاوبەشی ئێران و ئەو دوو وڵاتەی کە ئێستا بە شەڕهاتوون، سەردار پاکپوور ڕایگەیاند: ئێران ڕێز لە یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت و گۆڕانکاری لە ژێئۆپۆلتیکی سنوورەکان قبووڵ ناکات و ئەم بابەتە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

News Code 34563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha