بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له كۆنگرهی حهوتهمی لقی قهیسهریی پارتی داد و گەشە ڕایگەیاند: هەوڵ هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لەسەر سنووری سووریا عێراق... بەڵام تورکیا ڕێگەنادات گۆمێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی دروست ببێت و دەستەوەستانیش ناوەستێت.
ئەردۆغان زیاتر وتی ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم، تورکیا هەرگیز ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی نادات لە نزیک سنوورەکانی خۆی. بۆ ئەمەش هەرچی پێویست بکات، دەیکەین. دەبێت لەبیر نەکرێت تاوەکوو ئێستا ئێمە چیمان وتووە، کردوومانە، ئەمەش هیچ پەیوەندییێکی بە بابەتی هاوپەیمانی، دۆستان و هاوکاران لە ناوچەکە نییە، چوونکو ئەگەر بەڕاستی هاوپەیمانمانن، دەبێت ڕێزمان لێ بگرن.
Your Comment