وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 312 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 312 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 31هەزار و 346 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5616 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 545 هەزار و 286 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 438 هەزار و 709 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە