بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئانلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ئەوەی کە هەندێک وڵاتی ئەندام و هەروەها ناوچەکە تۆمەتگەلێکی بێ بنەمایان دژی ئێران دووپات کردەوە، داوای قسە کردنی کرد. تەخت ڕەوانچی: سێ دوورگەکە هی ئێرانە و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.
ناوبراو لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند کە ئێران ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی لە ئاسایشی وزە، گواستنەوە و بازرگانی و سەقامگیری ناوچەی کەنداوی فارس هەیە.
تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: ئێستا کە پرسی دوورگە ئێرانییەکان هاتووەتە پێشەوە، ئەبێ بڵێم دوورگەکانی ئەبوو مووسا و تۆنبەکانی گەورە و بچووک؛ هەمیشە بەشێک لە خاکی ئێران بوون و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.
بۆچوونی ئێوە