ئێران وڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی بە هەڕەشەکانی تلاڤیڤ دەبێت

وەزیری بەرگری ئێران بە جەخت لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران وتی: هۆشداریی بە تلاڤیڤ دەدەین سەبارەت بە هەڕەشە دروست کردن بۆ ئاسایشی کەنداوی فارس.

   بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلجەزیرە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان قسەی کرد.

ئەمیر حاتەمی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران وتی: ئێستا ئەو دەرفەتە هەیە کە ئێمە بتوانین چەکە پێویستەکانی خۆمان هاوردەی وڵات بکەین و چەکی بەرهەم هاتووی خۆمانیش هەناردەی وڵاتانی دیکە بکەین.

 ئاماژەشی بەوەدا کە ئێران ڕێککەوتنی سەربازی لە گەڵ ڕووسیا و چین هەیە و بۆ پەرەدان بە سیستەمە تایبەتەکانی بواری چەکی ئاسمانی لە گەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنی گرینگیان هەیە.

 ئەوەشی وت کە ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی کە پێشبڕکێ چەک و چۆڵ لە ناوچەکە نەکەوێتە ڕێ چونکوو بەم شێوە ناوچەکە دەبێتە بەرمیلی باروت و ئێمە ئامادەین تا پەیمانی سەربازی و ئەمنی لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ پتەو کردنەوەی پاوەجێی لە ناوچەکە واژۆ بکەین.

سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی هەندێ وڵات لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە دژی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس و هەر چەشنە هەڕەشەیەکی ئیسرائیل کە لە ناوچەی کەنداوی فارس هەستێت لە گەڵ کاردانەوەی راستەوخۆ و دیار بەرەو ڕوو دەبێتەوە.

News Code 34490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =