بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سپۆتینک، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە و لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی گەمارۆی چەک لەسەر ئیران بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد: ١٩ ی سێپتەمبەر هەموو گەمارۆکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دژی ئێران کە قەدەغە کردنەوەی دووبارەی چەک و چۆڵیش دەگرێتەوە، دەسەپێندرێتەوە.
ئەو بەیاننامە زیادی کرد: واشنتۆن ئامادەیی هەیە بۆ سەپاندنی گەمارۆ لەسەر هەر تاک تا ڕێکخراوێک کە چەک دەفرۆشێتە ئێران یان دەیگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتە و بەستێنی بۆ خۆش دەکات.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە پاگەندە کراوە: هەناردە کردنی جۆرگەلێکی چەک بۆ ئێران پێشێل کرانی بڕیارنامەی ١٩٢٩ ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە؛ کڕینی هەر جۆرە چەک یا ئامێری هاوپەیوەند بە ئەو باسەوە پێشێل کرانی بڕیارنامەی ١٧٤٧ە. واشنتۆن ئامادەیی هەیە بۆ سەپاندنی گەمارۆ لەسەر هەر تاک یا ڕێکخراوێک کە چەک بفرۆشێت یان دابین بکات یا بکڕێت لە ئێران و هەروەها خزمەتگوزاری ڕادەستی ئێران بکەن ئەو بوارەدا.
بۆچوونی ئێوە