بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی تورکیا لە قەیرانی سووریا وتی: ئێمە بە هەموو لایەنەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر خوازیاری چارەسەری قەیرانی سووریان دەبێ لە سەر یەک مێز کۆ ببێنەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە تەنانەت ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ دژبەرانی سووریا سەبارەت بە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تورکیاین. هەر بژاردەیەک جگە لە دانوستان بە واتای هەڵبژاردنی بژاردەی سەربازی و شەڕە.
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: تەنیا لە ئەگەری چوونە دەرەوەی تورکیا لە سووریای کە پەنابەرە سوورییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان. دەولەتی تورکیا ئەبی ئاشتیخوازانە لە سووریا بچێتە دەرەوە. دۆخی سووریا دوای چوونە دەرەوەی تورکیا دەتوانێت باشتر ببێت.
Your Comment