زانایانی پیشەی ناڤۆکی ئێران ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکان

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە وەڵام بە پاگەندەی نوێی پەمپێئۆ سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئێران لە وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە لێکۆڵەرانی پیشەی ناڤۆکی ئێران ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی زۆربێژیەکانی دەوڵەتی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پاگەندەی نوێی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر بەکارهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وزەی ناڤۆکی، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە وەڵام بە ئەو پاگەندەیە لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: لێکۆڵەرانی پیشەی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، گوێ بە فەرمانی ڕێنماییەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی زۆربێژی و تاک لایەنەیی دەوڵەتی ئەمریکا لە پرسی کەڵکوەرگرتنی وزەی ناڤۆکییە.

لە درێژەی ئەو دەقەدا هاتووە: ڕوانین بە داهاتوو لە بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی وزەی ناڤۆکی، بنەمای ستراتیژی بۆ دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانە و هێزی ناڤۆکی بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتی نەتەوەی ئێران دەبێت.

News Code 34447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =