بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان گەیشتووەتە ٤٣٨ حاڵەت کە لە ئەو ژمارەیە ٦٩ کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.
ناوبراو وتیشی: سنە بە ١٧٨ کەسەوە زیاترین ڕێژەی خەوێندراوی هەیە و سەوڵاوا بە ٢ کەسەوە کەمترین.
دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی یەک نەخۆشی کۆرۆنایی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی ٥١٥ ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە کەس لە ١٨٣ سنە، ١٠٥کەس لە سەقز، ٤٤ کەس لە قوروە، ٣٩ کەس لە کامیاران، ٣٨ کەس لە بانە، ٣٤کەس لە دیواندەرە، ٣١ کەس لە بیجاڕ، ٣٠ کەس لە مەریوان و ١١ کەس لە دێولان بوون.
Your Comment