بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دریژەی ڕەوتی دەستگیری و لێپرسینەوەی سیاسەتوانانی کورد و ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە قارس، ٩ سیاسەتوانی دیکە بە فەرمانی دادوەری دۆسیەکە خرانە زیندانەوە تا بەم شێوەیە ژمارەی زیندانیانی سیاسی کورد لە قارس لە ڕۆژانی دوایی بۆ ١٢ کەس بەرز ببێتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێشتر پۆلیسی تورکیا ٢١ سیاسەتوانی کوردی لە ئەو شارە لەوانە شۆڤین ئالاجا، شارەوانی قارس و سێ سیاسەتوانی کوردی زیندانی کردبوو. ڕۆژی ڕابردووش ٩ کەسی دیکە لە ئەو سیاسەتوانانە بە گواستنەوەیان بۆ دادگای ئاشتی و سزای قارس بە تۆمەت یئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان خرانە زیندانەوە.
Your Comment