AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٣ ٠٩:٥٩

وەزیری دەرەوەی کەنەدا هەڕەشەی کرد؛

ڕێگە نادەین تورکیا چەکی کەنەدی دژی کوردەکان بەکاربهێنێت

ڕێگە نادەین تورکیا چەکی کەنەدی دژی کوردەکان بەکاربهێنێت

کەنەدا هەڕەشەی کردووە ئەگەر بۆمان ڕوون ببێتەوە تورکیا لە جیهازاتی سەربازی ئەو وڵاتە دژی کوردەکان کەڵکوەردەگرێت، هەناردە کردنی ئەو جۆرە جیهازاتە بۆ تورکیا ڕادەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە عێراق و سووریا، بەشێوەیەکی بەربڵاو لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژی کوردەکان بەکاردەهێنێت. تورکیا لە جیهازاتی لەیزری بەرهەمی کەنەدا و بریتانیا لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و شەڕکەرەکانی خۆی کەڵکی وەرگرتووە.

هەفتەی ڕابردوو گرووپی پاڵپشتی کوردەکانی سووریا، لە بەرانبەر کارخانەکانی بەرهەمهێنانی جیهازاتی ئامێری ورد لەوانە سێنسۆری لەیزری کە لە بواری سەربازی بەکار دەبرێت بە ناوی هاریس وسکام لە برلینگتونی کەنەدا کۆبوونەوە و تورکیایان بە بەکارهێنانی جیهازاتی سەربازی کەنەدا دژی کوردەکان لە سووریا تۆمەتبار کرد.

فرانسیسکۆ فیلیپه شامپاین، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لەو بارەوە هەڕەشەی کردووە بەپەلە لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکرێت و ئەگەر بسەلمێت لە ئەو جیهازاتە کەڵکوەرگیراوە ناردنیان بۆ تورکیا ڕادەگیردرێت.

News ID 34300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha