AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٧ ١١:٣١

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش:

ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێری ئێراندایە

ئاسمانی ناوچەکە لەژێر چاوەدێری ئێراندایە

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەمڕۆکە جگە لە چاوەدێری ئاسمانی خۆمان، ئاسمانی ناوچەکشمان لە ژێر چاوەدێریدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ سەباحی فەرد بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش وتی: لە بواری سیستەمی ڕادار، دۆزینەوە و ناسینەوە، دەستکەوتی باشمان هەبووە. زۆربەی ئەو دەستکەوت و جیهازاتی ئاسمانی، جیهازاتی شاردراوەن کە مێدیایی نابنەوە و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان ئاشکرا کراون.

ئەمیر سەباحی فەرد جەختی کرد: ئێمە ئەمڕۆکە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە لە توانایی کە هەر فڕۆکەیەک لە ئاسمانی وڵات و ناوچە دەناسینەوە و ئەگەریش پێویست بێت دەیپێکین.

ناوبراو بە ئاماژە بە جیاوازی خزمەتەکان لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەل ئەرتەشەکان تری جیهان وتی: خزمەت لە سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران نیعمەتێکی خوداییە و شانازی دەکەین بە پۆشینی ئەم جلانە.

News ID 34211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha