بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە وەڵامی قسەکانی ئەم دواییەی پادشای سعوودی، بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: عەرەبستانی سعوودی وەکوو ئاخێزگەی بیریی گرووپە تیرۆریستییەلان بۆ هەڵاتن لە ڕاستییەکان و وەڵام نەدانەوە بە جەنایەتەکانی خۆی سیاسەتی بەلاڕێ بردنی ڕاستییەکانی گرتووەتە بێش.
ناوبراو زیادی کرد: پاڵپشتی و هاوڕێی ڕژێمی سعوودی لەگەڵ ئەمریکا لە بەردەوام بوونی سیاسەتە شکست خواردووەکان لە گوشار لەسەر ئێران، هەوڵ بۆ گەشەی پیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و پێدانی باجی ملیار دۆلاری بە کەسانی دیکە ئەویش لە گیرفانی خەڵکی ئەو وڵاتە، نەتەنیا ئەنجامێکی نەبووە بۆیان بەڵکوو عەرەبستانی کردووەتە بوونەوەرێکی سووک لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا.
بۆچوونی ئێوە