بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 176 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار و 808 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2815 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 413 هەزار و 149 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 353 هەزار و 848 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە