بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانی هاشمی تازەلاوی ١٤ ساڵانی پاوەیی خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە پاوەیە کە چەند ڕۆژ لەمەوپیش لە کاتی کۆڵبەری کردندا تووشی ڕووداو هات و لە بەرزایی کەوتە خوارەوە.
بە وتەی دایکی ناوبراو، ئەو تازەلاوە بۆ کڕینی مۆبایلی زیرەک و کەڵک وەرگرتن لە قوتابخانەی ئینترنتی بە هۆی هاتنی کۆرۆنا و نەچوونی منداڵان بۆ قوتابخانەکان و خوێندن ماوەیەکە یاریدەدەری دایکیە تا بتوانێت مۆبایلێک بکڕێت.
دایکی مانی دوای کەوتنە خوارەوەی کوڕەکەی، بەهۆی نەداریەوە نەتوانی بیگوازێتەوە بۆ کرماشان یان یان هەر نەخۆشخانەیەکی دیکە بەڵام کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی کرماشان هەموو تێچووە دەرمانییەکانی دەگرێتە ئەستۆ و بە تێچووی خۆیەوە ڕەوانەی تارانی کردووە.
بۆچوونی ئێوە