AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٤ ٢٠:٠٩

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران:

ئیمارات و بەحرەین لە بە فەرمی ناسینی ئیسرائیل سووک دەبن

ئیمارات و بەحرەین لە بە فەرمی ناسینی ئیسرائیل سووک دەبن

ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی جیهانی ڕابوونی ئیسلامی، وتی: هەوڵی هەندێک لە وڵاتانی دواکەوتووی عەرەب لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ناگاتە ئەنجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پاش هەوڵی ناڕاست و زۆر مەترسیداری دوو وڵاتی عەرەبی ناوچەکە لە بەفەرمی ناسینی ئیسرائیل کە بە فەرمانی ئەمریکا بوو، شەپۆلێک دژایەتی بە ئەو دوو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهان هەستایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆمەڵەی جیهانی  ڕابوونی ئیسلامی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەندیک وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ئیدانە دەکات.

News ID 34058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha