دوایین زانیاری لەبارەی بریندارانی تەقینەوەی گاز لە ئیلام

بە هۆی تەقینەوەی بوتڵێکی گازی کۆلۆر لە چرداوڵی ئیلام 232 کەس بریندار بوون.

فەرمانداری چرداوڵ لە دیمانە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە دوایین بارودۆخی بریندارانی ڕووداوی تەقینەوەی کەپسوولی گازی کۆلۆر لە شاری چرداوڵ، وتی: لە 232 برینداری ئەم ڕووداوە، تا ئێستا 120 کەس لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە

 ئڵیاس فەتاحی ڕایگەیاند کە ئەم بوتڵە گازە لە گوندی زنجیرەی ژوور لە شاری چرداوڵ تەقیەوە کە 232 کەس بریندار کرد و 92 کەسیان گواسترانەوە بۆ شاری ئیلام.

وتیشی : بە خۆشحاڵیەوە ئەم رووداوە هیچ گیان لە دەستدانێکی بە دواوە نەبووە.

News Code 33939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha