بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنەی نامەگەلێک بۆ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە دژایەتی خۆیانیا لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران دەربڕی.
بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەو ئەندامگەلە لە نامەگەلێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان کردووە کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووەتە دەرەوە و ئەگەری بەکارهێنانی مادەکانی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئیران نییە.
ڕۆیتڕیز زیادی کرد: بە تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر لە ئاراستە کردنی داواکاری ئەمریکا بە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ کردەیی کردنەوەی ڕێگای چارەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناسراو بە پەلەپیتکە، وڵاتانی بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلژیک، چین، ڕووسیا، ڤیئێتنام، نیجر، سنت ڤینسنت و گرنادینها، ئەفریقای باشوور، ئەندۆنێزیا، ستۆنی، تووند لە نامەگەلێکدا دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ ئەو هەوڵەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
کۆماری دومنیکەن تەنیا وڵاتێکە کە لە ئەو بارەوە نامەیەکی نەنووسیوە.
بۆچوونی ئێوە