AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٣٠ ١٢:٣١

ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق:

هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکووک

هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکووک

ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەواڵی بڵاو کراو سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووکی بێ بنەما ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، سەرتیپ تەحسین جەفاجی جەختی کرد کە بە هیچ لەونێک پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و زیادی کرد کە ئەرکانی هاوبەشی جێگیر لە کەرکووک لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە ئەو پارێزگایە لە پێوەندیدایە.

ناوبراو زیادی کرد کە هەماهەنگیەکی چڕوپڕ لە نێوان سوپای عێراق و پیشمەرگە سەبارەت بە دۆخی کەرکووک و هاوکاری لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هەڕەشەی ئەمنیەتی هەیە.

شیاوی باسە کە لە ساڵی ٢٠١٧، پاش بەڕێوەچوونی گشتی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە چوونە ناو کەرکووک و لە کۆنترۆڵی پێشمەرگەیان دەرهێنا.

News ID 33754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha