بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە هاتنی مانگی موحەڕەم وتی: ئەمساڵ بە لەبەرچاو گرتنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان ڕێوڕەسمی تازیەباری ئیمام حوسێن بەڕێوە دەبەین و چاوەدێرەکانیش چاوەدێری دەکەن.
ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە هەفتەی دەوڵەت وتی: دوژمن ئەمڕۆکە بە شەڕی ئابوورییەوە هاتووەتە مەیدان تا دەسەڵات و نەتەوەی ئێمە تێکبشکێنێت و بە چۆکماندا بهێنێت بەڵام ئێمە توانی وەستان و خۆڕاگریمان لەدەست نادەین. خەڵک بزانن کە دەوڵەت بە هەموو توانەوە لە خزمتیاندایە.
سەرۆک کۆمار وتیشی: دوو جار شکستی مێژووی لە ساڵی ٩٧ و ٩٩ ی ئەمریکامان لە ئاستی نێودەوڵەتی بینی، ئەگەری کەسێک لە ئێران پێی وایە کە دەسەڵاتی ستەمکاری کۆشکی سپی و گەڵاڵە زاڵمانەکانی هەمیشەییە، هەڵە دەکات. ستەمکارانی کۆشکی سپی بۆ هەمیشە نامێننەوە و گەمارۆکانیش هەمیشەیی نین. گەمارۆکان تێکدەشکێن و لەناو دەچن. ئێمە لە بەرانبەر گەمارۆکان وەستاین و سەلماندمان کە هەڵە دەکەن و ئەوانیش تێگەیشتوون کە هەڵەیان کردووە بەڵام ڕێگای دەرچوونیان نییە.
Your Comment