بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، سەرەکیترین سیاسەتی دەوڵەتی دروست کردنی ئاسایش لە ئابووری و هەروەها سەقامگیری لە بڕیار و سیاسەتەکان و نەبوونی ناڕوونی و نیگەرانی لە داهاتووی ئابووری ئێران وەسف کرد و جەختی کرد: دروست کردنی کەشی دڵنیا و ئارام و پاوەجێ و دڵنیا کردنەوەی خەڵک لە داهاتووی ئابووری ئێران بەردەوام لەلایەن دەوڵەتەوە جەختی لەسەر کراوە.
ناوبراو جەختی کرد: دەوڵەت ئیزن نادات کە نەیارانی ئێران بگەنە ئامانجی خۆیان بۆ خەسار لێدان لە ئابووری ، ئەگەرچی ئەگەری هەیە لە ئەو شەڕە توندە ئابوورییە، کەموکۆڕیگەلێک لە بەدی هێنانی ئامانج و رەوتی بەرنامەکانی دەوڵەت دروست بووبێت.
سەرۆک کۆمار بە جەخت لەسەر پێویست بوونی دروست کردنی بەستێنی زیاد کردنەوەی بەشداری خەڵک لە ئابووری و یارمەتی بە گەشەی بەرهەمهێنان و بەهێز کردنەوەی بازاڕی سەرمایەی لە ڕێگاکانی بەدی هێنانی ئەو ئامانجە هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: بازاڕی سەرمایە بەستێنی سەرەنجڕاکێشی بۆ ڕێنوێنی فرە بوونی پارە لە دەستی خەڵک بەرەو لای وەبەرهێنان و بەرز کردنەوەی سەرمایەدانەری و دروست کردنی هەلی کار هەیە.
Your Comment