دوو هونەرمەندی کورد بوونە باشترین ئەکتەری پیاوی ئێران

دوو ئەکتەری کورد لە بیستەمین جێژنی سینەمای ئێران نازناوی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەست هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی شەوی شەممە ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان بە مەبەستی لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ٢٢ بە بەڕێوەبەرایەتی ئێحسان عەلیخانی لە عیمارەتی دانیال لە کەرەج بەڕێوە چوو.

ئەو فێستیڤاڵە چەندین بەشی جیاوازی هەبوو و لە هەر بەشێکدا باشترینەکان ناسێندران. لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا دوو ئەکتەری کورد لە ئیلام و سنەوە بوونە باشترین ئەکتەری پیاو.

نەوید موحەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئیلامی بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی " سۆرخ پووست" نازناوی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئەو فێستیڤاڵە وەدەست هێنا.

هەروەها خەڵاتی تری ئەو بەشە بەخشرایە هووتەن شەکیبا بۆ ڕۆڵ­گێڕان لە فیلمی سینەمایی " شبی که ماه کامل شد".

News Code 33698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha