بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی کۆتایی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵەکە هاتووە بێ گومان شێعری مناڵ یەکێک لە بنەڕەتی ترین لایەنەکانی وێژە، ڕێگایەک بۆ پێشکەوتنی زیاتری منداڵ و پاریزەری زمانی دایکی بۆ بەرەکانی داهاتوویە.
لە ئەو خولە لە فێستیڤاڵەکە ٥٠٦ شێعر لە ١٢٦ شاعێر بە زاراوەگەلی جیاوازی زمانی کوردی، بە بێ ناو و بە دانانی کۆد داوەری کران و ئەم نێوانەدا ١٠ شاعێر وەکوو براوە و ١٠ شاعێر وەکوو شیاوی دەسخۆشی ناسێندران.
شیاوی باسە کە ١٠ براوەی فێستیڤاڵەکە و ١٠ کەسی شیاوی ڕێزلێنان بە بێ ڕیزبەند و بە پێی ئەلفوبێ ناسێندران. هەروەها ٢٢ شاعێری تازەلاوی بەشداربووی ئەو ڕکابەریەش بێ کێبڕکێ ڕێزیان لێ گیرا.
بۆچوونی ئێوە