بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، کە دەبێت هەموو لایەنە عێراقییەکان یەک دەنگو یەک هەڵوێست بن و بەڕووی تورکیا بوەستنەوە و رێگری لە هێرشی پەلامارەکانی بکەن.
رۆژی سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەیەکی پاسەوانی سنووری عێراقی و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پاسەوانی سنووری عێراق و چەند هێزیکی پەکەکە کوژراون و برینداریش هەیە.
ئەو هێرشە کاردانەوەی توندی لەناوەندی سیاسیو ئەمنی عێراق دروست کردووە و کاردانەوەکانیش تا بێت زیاتر دەبن.
بۆچوونی ئێوە