ئەمریکا دوای دژایەتی ئەنجومەنی ئاسایش وازی لە گەمارۆی چەک هێنا

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی: ئەمریکا دوای دژایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاساش، ناچار بە کشانەوە لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: ئەمریکا دوای دژایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، ناچار بە کشانەوە لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران بوو و ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا نموونەیەکی دیکەی پێشکەش کرد کە ئەویش پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ە. ناوەرۆکی ڕەشنووسە نوێیەکە هاوشێوەی پێشووەکەیە. بە دڵنیاییەوە ئەو ئەنجومەنە ڕەشنووسە نوێیەکەش ڕەت دەکاتەوە.

شیاوی باسە بە پێی بەرنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار بوو شەوی رابردوو(سێشەممە) بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران بخرێتە دەنگدانەوە کە شیمانە دەکرا واشنتۆن شکست بهێنێت، هەر بەو هۆکارەوە ئەو دەنگدانەوەیەی بۆ یەک هەفتە دواخست تا بتوانێت ئەندامگەلێکی زیاتر لە ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات تا شکست نەهێنێت.

News Code 33654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha