خۆپیشاندان لە لوبنان/ داگیر کردنی چوار وەزارەتخانە

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لوبنان بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوای دادگایی کردنی تاوانبارەکانی تەقینەوەکەی بەیرووتیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لوبنان جارێکی دیکە خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی بەخۆوە بینی و لەهەمان پێوەندیدا هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە خۆپیشاندەران بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کردووە بەڵام دوای چەند کاتژمێر هێزەکانی سوپای لوبنان خۆپیشاندەرەکانیان لە ئەو بینایە کردووەتە دەرەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداوگەلە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ناڕەزایەتیەکان و هێرش بۆ سەر بنکە و ناوەندە دەوڵەتییەکان لە بەیرووت، ڕایگەیاند کە ئەمریکا مافی گەلی لوبنان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە بە فەرمی دەناسێت و داوا لە هەمووان دەکات کە دووری بکەن لە توندوتیژی.

موستەفا حەمدان بەرپرسی کومیتەی ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی ناسرییەکانی لوبنان ڕایگەیاند کە کەسانێک چوونەتە ناو وەزارەتی دەرەوەوە ئەبێ بەرپرسیارێتی کارەکەی خۆیان قبووڵ بکەن و ئەو کەسانە هەڕەشەن بۆ سەر یەکپارچەیی لوبنان.

هەروەها خۆپیشاندەران لە بەیرووت تا ئێستا چوار وەزارەتخانەی دەرەوە، ئابووری و ژینگە و وزە و ئەنجومەنی بانکەکانیان داگیر کردووە و پۆلیس هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو باڵەخانەگەلە دەدات و بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسک ڕێژ بەکار دەهێنێت.

News Code 33614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =