AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٣ ١٥:٠٧

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند:

215 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

215 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ۲۵۹۸ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا  ۳۱۲ هەزار و ۳۵ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو  215 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 17 هەزار و  405 کەس .

۲۷۰ هەزار و ۲۲۸ کەسیش تا ئیستا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

News ID 33549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha