گەورەترین دوژمنی ئەمریکا گەلی ئەو وڵاتەیە نەک ئێران وچین و ڕووسیا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: گومان لەوەدا نییە کە دوژمنانی ئێران لەم ئامانجانە شکستیان هێناوە و شکستیش دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆ کە لە تەلەفزیۆنیی ئێران بڵاو کرایەوە، ڕایانگەیاند: هەموو جیهان گیروودەی ئەم بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆنانن بەڵام لە هیچ وڵاتێک وەک ئێران خەڵک بە شێوەی خۆخواستانە یارمەتی خەڵکیان نەداوە.  ئەمەش لە تایبەتمەندییەکانی گەلی ئێرانە کە خۆبەخشانە حیماسەی گەورە دەخولقێنن.

یارمەتی دانی هەژاران لە کاتی کۆرۆنا حیماسەیەکی گەورە بوو

لە سەرووی هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا لە ئێران لە پێشەوەی بەرەی خزمەتدا بوون، کادیری دەرمان و پزیشکەکان بوون و لە دوای ئەوانیش ئەو کەسانەن کە خۆبەخشانە کاریان کرد و ئەوانەش کە کاریان کرد بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بێ بەش و ئەوانەی کۆرۆنا خەساری لە بژێوی ژیانیان دابوو. هەر وەکوو ئەو سەردەمەی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس سنووری دوو وڵاتی ئێران و عێراقیان لە کاتی لافاوی خووزستان بەیەکەوە لکاند ویارمەتی خەڵکی ئەو ناوچانەیان دا. دەبێ ئەم رەوتە بەردەوام بێت و چینی هەژار لە بیر نەکرێن.

ئەوەشیان وت کە ئێستا دوژمنی لە گەڵ ئێران زۆرە و کاتێ دوژمن زۆرە دەبێت پێویستە هەموو هێز و توانامان کۆبکەینەوە و بە یەکڕیزی بەرانبەر دوژمن بوەستین هەروا کە لە کاتی شەڕی سەپێندراوی ئێران و عێراقدا ئەو کارەمان کرد.

گەمارۆکانی ئەمریکا جەنایەتێکی گەورەیە

سەبارەت بە گەمارۆکان ڕێبەری وتیان: گەمارۆی ئەمریکا لە سەر گەلی ئێران جەنایەتێکی گەورەیە. ئەوان ئامانجی کورت ماوەیان ئەوەیە دەیانەوێت ئەوندە گوشار بخەنە سەر خەڵک کە خەڵکی وڵات دژی حکوومەت و نیزام و دەولەت بوەستن.ئامانجی نێوەندییان ئەوەیە بەم گەمارۆیانە ڕێگری بکەن لە پێشکەوتنی وڵات بە تایبەت لەباری زانستیەوە. ئامانجی درێژخایەنیشیان شکست هێنان و داڕماندنی ئابووری وڵاتە.ئامانجی لاتەکیشیان دابڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ بەرەی بەرخۆدانە لە ناوچەکەدا بەڵام خەیاڵیان بەتاڵە.

وتیشیان: گەمارۆدانی ئێران کێشەی دروست کردووە بەڵام هەمووشی هی گەمارۆ نییە و هەندێکی ناوخۆییە و پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییەوە هەیە و لەم دواییانەشدا کۆرۆنا کاریگەریی دانوە. دەبێ هەوڵی زیاتر بدەین. گومان لەوەدا نییە کە ئەوان لەم ئامانجانە شکستیان هێناوە و شکستیش دێنن.

ئەمریکا پارە بۆ پروپاگەندە دژی ئێران سەرف دەکات

ئاماژەشیان دا کە لە گەڵ گەمارۆ و ئابلۆقەدا ڕەوتی بەلاڕێدابردنیش لە ئارادایە کە بە پێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکانە دوو ئامانجی لەپشتە و یەکەمیان زەبردان لە ڕۆحیەی خەڵکە و لاواز کردنی توانایی و بێ هیواکردنیانە و لە سەرەتای شۆڕشەوە هەروا بووە و پروپاگەندەیان دژی ئێران  هەر بەردەوامە و دەیانەوێت هیوای  گەنجان بکوژن و جووڵەیان بوەستێنن.یەکێکی دیکەش لە ئامانجەکان ناونیشانی هەڵەدانە لەبارەی چارەسەریی کێشەی گەمارۆکان. بە شێوەیەک کە دەڵێن ئەگەر دەتانەوێت گەمارۆکان لابچێت دەبێ تەسلیمی ئەمریکا بن.

زیادیشیان کرد کە لەم بوارەدا دوژمن پارەی زۆر سەرف دەکات و هەمووتان دەبینن کە هەم سەرۆکەکەیان و هەم هاوڕێیەکانیان چۆن خەریکن خۆیان دەخنکێنن تا دژی ئێران لەم لاو لەو لای جیهان قسە بکەن.

ئەوەشیان وت کە دوژمن ئەگەر پێشکەوتنێک هەبێت نایبینن و ئەگەر خاڵێکی لاواز ببێت، دە ئەوەندەی دەکەنەوە و هەموو ئەم کارانە بۆ بێ هیوا کردنی گەنجانە. کورتەی ئەم قسانەش ئەوەیە کە دەیانەوێت ئێمە تەسلیمی ئەمریکا ببین کە من دەڵێم  ئەگەر ڕەوتی بەلاڕێدابردن شکست بێنێت بێ گومان ڕەوتی گەمارۆدانیش شکست دێنێت.

ئامانجی ئەمریکا وەستاندنی پێشکەوتنەکانی ئێرانە

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: گومان لەوەدا نییە کە گەمارۆکا جەنایەتێکی گەورە بوو و زەبری ئەمریکا لە ئێران بەڵام گەنجان و بەرپرسانی ئێمە دەبێ ئەم گەمارۆیانە بکەنە هۆکارێک بۆ متمانە بە خۆ کردن.

ئاماژەشیان دا کە جیاکردنەوەی نەوت لە ئابوو بابەتێکی زۆر گرینگە و ئێستا دەرفەتێکە باشە کە ئەو کارە بکەین و دووپاتیان کردەوە کە چارەسەریی گەمارۆکان پاشەکشێ لە بەرانبەر ئەمریکا نییە چونکوو ئەوان هەر جارەو داخوازییەکی نوێ دەخەنەڕوو.

ڕێبەری وتیان ئەمریکا دەڵێت: ئێران پیشەی ناڤۆکی و ئەتۆمی تەواو وەلاوە بنێت و هێزی بەرگری خۆی بۆ یەک لە دە کەم بکاتەوە و  واز لە بەهێزیی و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکە بێنێت.

 هۆکار ی دانوستان نە کردن لە گەڵ ئەمریکا چییە

ڕێبەری زیادیان کرد: ئەوەی کە دەڵێم دانوستان ناکەین ئەمەیە کە دانوستان واتا ئەوەی کە هەموو دەسەڵات و هێزی ناوچەیی، پیشەی ئەتۆمی و بەرگری سەربازی خۆمان وەلاوە بنێین و ئەوان دووبارە گەمارۆ دەخەنە سەر ئێران ، کام مرۆڤی باشەرەف و پابەند بە بەرژەوەندییەکانی وڵات ئامادەیە دۆخێکی وا قبووڵ بکات.

هەڵبەت ئەم پیرە پیاوەی ئێستا لە ئەمریکا سەرۆکە سوود لەم دانوستانە دەبات و دەیەوێت لە هەڵبژاردندا کەڵک لە دانوستان وەرگرێت.

سەبارەت بە داهاتووش دەبێ بڵێم کە بۆ دابین کردنی داهاتوو پێویستە سەبوور و خۆڕاگر بین و بە خۆشحاڵیەوە خەلکێکی سەبوورمان هەیە کە ئیمانی بەهێزیان هەیە و متمانەیان بە نیزام هەیە و بەرپرسانیش دەبێ خۆڕاگر بن.

دوژمنی ئەمریکا گەلی ئەو وڵاتەیە 

کێشەکانی ئەمریکا زۆر زیاتر لە ئێمەیە، زیاتر لە 45 میلیۆن بێکاریان هەیە و کێشەی فەشەلی لە بەڕێوەبەرایەتی دۆخی کۆرۆنا و هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرەستانە لە گەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە بەرۆکیانی گرتووە. ئێستا ئەمریکا گەورەترین دوژمنی گەلی وڵاتەکەیە نەک ئێران و چین و ڕووسیا.

ناڕەزایەتی خەڵکی ئەمریکا  وەک ئاوری ژێر خۆڵەمیشن و ئەگەرچی ڕەنگە سەرکوتیان بکەن ئێستا بەڵام ئەوان گڕ دەستێنن چونکوو حکوومەتەکەیان سیاسەتی هەڵەی گرتووەتە بەر.

News Code 33510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =