بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد هاشمی ڕایگەیاند: نزیک کاتژمێر ١٠:٢٠ خولکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش ڕاگەیاندنی ڕووداوی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای بۆکان میاندوئاو دەستبەجێ هێزەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور و فریاکەوتن سیمینە گەیشتنە شوێنەکە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕووداوە، لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلی جۆری سەمەند ڕووی داوە کە بەداخەوە ٤ ئەندامی بنەماڵەی داشبەندی هەر لەوێ گیانیان لەدەست دا و شۆفێری سەمەندەکەش بە توندی بریندار بوو.
هاشمی وتی: تەرمی کەسە گیان لەدەست داوەکان پاش یەک کاتژمێری هەوڵی هێزەکانی فریاکەوتن بە بڕینەوەی ئۆتۆمبیلەکە دەرهێنران.
Your Comment