لێکۆڵەرێکی ناوداری کرماشانی چووەتە غەیبووبە

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری کەسایەتی ناسراوی کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و مامۆستای مێژوو و مێژووی هونەری ئێران بە هۆی نەخۆشی لە سیەکانی لە نەخۆشخانەدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاستی وشیاری ئەو مامۆستا بەناوبانگەی مێژووی ئێرانە بە هۆی ئەو نەخۆشیە زۆر هاتووەتە خوارەوە و ئێستا لە غەیبووبەدایە.

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری نووسەر و وەرگێڕ و ویراستاری بەرهەمی زۆر لە بواری کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و وێژەی منداڵ و تازەلاوانە. بەرهەمکانی ئەو مامۆستایە لە ڕێزی بەنرخترین سەرچاوەکانی زانکۆ لە لێکۆڵینەوەی مێژوودایە.

یەکێک لە کتێبەکانی ناوباراو لە ژێرناوی کوردستان و کرماشان، لەڕیزی یەکەم ئاسەوارە گشتیە زانستییەکان بۆ ناساندنی ئاسەواری کۆنینەناسی و فەرهەنگی-مێژووی کوردستان و کرماشانە.

پڕۆفسۆر گوڵزاری لەدایک بووی ١٣١٣ لە تارانە و لە ساڵی ١٣٣٨ ەوە مامۆستایە.

News Code 33443

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =