216 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار 333 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢  هەزار و 333 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا  291 هەزار و 172   کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو  216  کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە   15 هەزار و  700  کەس .

وتیشی:   253 هەزار و 213  کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

News Code 33436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =